ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، زیاتر له ٤٠ سناتۆری مه‌جلیسی فه‌ڕانسه به‌هۆی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی گه‌مارۆی نوێیان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كرد.
به‌وته‌ی ناتالی گوله” سناتۆری فه‌ڕانسه‌وی، زیاتر له ٤٠ سناتۆر پشتیوانی خۆیان له‌و گه‌ڵاڵه‌یه دربڕیوه و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری وه‌لانانی دانووستانه‌كانی به‌رجام، ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی، داخرانی بانكه ئێرانیه‌كان له یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و داخرانی حه‌ریمی هه‌وایی وڵاتانی ئۆرووپایی به ڕووی فڕۆكه‌كانی ئێران بوون.