کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشكه‌ش كردنی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان به‌ هاووڵاتییه‌كی بۆکانی

پێشكه‌ش كردنی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان به‌ هاووڵاتییه‌كی بۆکانی

نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی بۆکانی خەڵاتی دووهەمین فیستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستان بە وەرگێڕان و بەرهەمە ناوازەکانی بواری ئەدەبیات بۆخۆی مسۆگەر کرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەحەممەد ڕەمەزانی” لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی ناوێکی زێڕینی لە مێژووی ئەدەبیاتی ئێران‌دا هەیە و لەپاڵ هەموو ئەمانە نووسەرێکی لێهاتوو و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردییە. ئەو نووسەرە بەناوبانگە دەرچووی کارناسی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی زانکۆی تارانە و شارەزاییەکی باشی بەسەر دوو زمانی ئینگلیسی و فەڕەنسی‌دا هەیە و بە وەرگێڕانی کتێبی “خه‌شم و هه‌یاهوو” واتا “هەرا و تووڕەیی” درەوشایەوە و ڕایگەیاند کە شێوازێکی نوێی لە وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە خوڵقاندووە.