کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پێشكه‌وتنی ڕاستڕەوەکان له‌ئەنجامی هەڵبژاردنەکانى سوید

پێشكه‌وتنی ڕاستڕەوەکان له‌ئەنجامی هەڵبژاردنەکانى سوید 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كانی پاڕله‌مانی سوید، پارتە ڕاستڕەوەكان بە جیاوازییەکی کەم کەوتوونەتە پێش پارتە چەپەكانەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تائێستا بە سێ كورسی لە پێشەوەن. پارتی سۆسیال دیموكرات کە ئێستا دەسەڵاتی سویدی بەدەستە، لە كۆی ٣٤٩ كورسی پەرلەمان، بووەتە خاوەنی ١٠٨ كورسی.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سوید، لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەدا پارتە ڕاستڕەوەكان توانیویانە ببنە خاوەنی ١٧٦ كورسی پەرلەمان و پارتە چەپەكان-یش بوونەتە خاوەنى ١٧٣ كورسیی. له‌ ئێستادا تەنها بەشێكی كەمی دەنگەكان ماون جیابكرێنەوە، بەڵام تا ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی ڕاناگەیەندرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەیه‌ كه‌ دەنگەكانی دەرەوەی وڵات هەژمار نەکراون. به‌پێی دوایین زانیاری، پارتی سۆسیال دیموكرات لە كۆی ٣٤٩ كورسی پەرلەمان بووەتە خاوەنی ١٠٨ كورسی، پارتی دیموكراتەكان ٧٣ کورسى، پارتی دۆدێرەیت ٦٧ كورسی، كورسیەكانی تریش بەسەر پارتەكانی تردا دابەش بوون.