کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پێشكه‌ش كردنی بڕیارنامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئامریكا و ئه‌ورووپا له‌ دژی ئێران

ئه‌مریكا، بریتانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕه‌شنووسی بریارنامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خۆیان له‌ دژی چالاكیه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران پێشكه‌شی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ ئامانجی ڕوونكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ ناوه‌كییه‌كانی خۆی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ له‌و چوارچێوه‌دا واژۆی كردووه‌ وڵامده‌ر بێت و به‌ زووترین كات وڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر چالاكییه‌ شاراوه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمییه‌كان بده‌نه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕافائێل گه‌ڕووسی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ وڵاتی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی پیتاندنی ئۆرانیۆمه‌ و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ چه‌ند حه‌فته‌دا‌ له‌ هێڵی سوور تێده‌په‌ڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ١٣ كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی له‌ ئه‌رده‌ن

komalah

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی سۆسیالیسته‌كانی ئیسپانیا دژ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ كۆچبه‌ری ئۆرووپا

komalah

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ “موونیخ”ی ئاڵمان

komalah

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان له‌ نۆرویژ

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئیكوادۆر

komalah

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نی مسی جیهان له‌ شیلی

komalah