ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی مانگی بەفرانبار، “خالد فەریدونی” بەندکراوی سیاسیی پاش ٢١ ساڵ مانه‌وه لە زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ مەرەخەسی پێدرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له مانگی پووشپەڕی ساڵی ٧٩ی هه‌تاوی دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی “دژایەتی کردنی ڕژێم” سزای لە سێدارەدانی بۆ ده‌ركرابوو كه دواتر ئەم حوکمە لە لایه‌ن دادگای پێداچوونەوەی هه‌مان شار بۆ “بەندکرانی هەتاهەتایی” كه‌م كرایه‌وه.