بەپێی یاسای بودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی داهاتوو، پێنتاگۆن سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات بۆ ئەوەی لە وەڵامدانەوەی هێرشی درۆنی و مووشەکی بەکاری بهێنن، لە بەرامبەردا ئەو بودجەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەیداد بە هێزهكانی عێراق و ههرێمی كوردستان، کەم دەکرێتەوە.
یاسای بودجەی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسند کرا، ئهو یاسایه 886 ملیارد دۆلار دەخاتە بەردەست پێنتاگۆن بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بۆ بەرگریی وڵاتەکە خەرجی بکات. لە دەقێکی یاساکەدا هاتووە كه تاکوو 1/2/ 2024دا وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا پلانێکی هاوبەش دائهنێن بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. هێزەکانی ئەمریکا لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمەكه، مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکەن. یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند كراوە و ئێستا لە چاوەڕوانی واژۆی جۆ بایدن بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە دان.