کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێدانی خه‌ڵاتی “ساخارۆف” به‌ “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپاوه‌

پێدانی خه‌ڵاتی ساخارۆف به‌ ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپاوه‌

“ژینا ئەمینی” و بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لەلایەن پەڕلەمانی ئورووپاوە وەک براوەی خەڵاتی ساخارۆڤی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندران.

ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە هەموو ساڵێک دەدرێتە ئەو کەس و ڕێکخراوانەی کە بەرگری لە ماف و ئازادیی مرۆڤ دەکەن و لەم ڕێگەیەوە تێچوویەكی زۆریان داوە. “ژینا ئەمینی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز، ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ بە بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری لەلایەن گه‌شتی ئیرشادی ڕژیم لە تاران دەستبەسەر كرا. دوای چەند کاتژمێرێک بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و دوای سێ ڕۆژ، هەواڵی گیانلەدەستدانی بە فەرمی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پشتڕاستکرایەوە. قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئەمینی” سەرەتای بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی “ژن،ژیان،ئازادی” بوو كە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بوو به‌ڵام لەلایەن ڕژیمه‌وه‌ بە توندی سەرکوت کرا. “موژگان ئیفتخاری” دایكی ژینا لە پێوەندی لەگەڵ خەڵاتی ساخارۆڤی ژینا و بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” نووسیویەتی: “ژینا گیان، كچی شیرینم لە خەو هەستە تا ببینی ناوت ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان دەنگی دایەوە چاوەكانت بكەوە تا ببینی ئەمڕۆ بنەماڵەیەك بە گەورەیی هەموو دنیات هەیە”.