کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پیلانی توركیا بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیای باكووری كوردستان

پیلانی توركیا بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیای باكووری كوردستان 1

لەناوچەی خەڵاتی بەدلیس سەرباری سەرمای زستان کارەکانی دروستکردنی ٣٠٠ خانوو بۆ تورکە کۆچبەرەکانی ئاهیسکایی بەردەوامە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە نێوان ٣ بۆ ٥ هەزار کۆچبەری تورکی ئاهیسکایی کە بڕیارە لە خەڵاتی بێدلیس نیشتەجێ بکرێن، لە خارپێت لە هۆتێل و دامودەزگاکانی دەوڵەت نیشتەجێ کراون. دەوڵەتی تورک بۆ گۆرینی دیموگرافیای خەڵات، لە ساڵی رابردوودا بڕیاریدا بە دروستکردنی ٥٠٠ خانوو بۆ نیشتەجێکردنی هەزاران تورکی ئاهیسکایی. ساڵی ٢٠٢٢ لە خەڵات ٢٠٠ خانوو دروستکران و ٢٥٠٠ تورکی ئاهیسکایی لەو خانووانەدا نیشتەجێ کران. ئێستا پلانیان ئەوەیە ٣٥٠٠ کەس لە ٣٠٠ خانووی دیکەدا نیشتەجێ بکەن، بەمەش تەنیا لەم ماوەیەدا ٥٥٠٠ تورک لەو ناوچەیە نیشتەجێ دەکرێن.