کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پیسبوونی ژینگه‌ی شاری ئیلام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له‌ هاووڵاتییانی شاری ئیلام،  ناكارامه‌یی به‌رپرسان و به‌ڕێوبه‌رانی پترۆشیمی شاری ئیلام له‌ چۆنیه‌تی له‌ناو بردنی زێرئابی پترۆشیمی ئه‌و شاره‌، بووه‌ته‌ هۆی له‌ناوچوونی به‌شێك له‌ ژینگه‌ی ئیلام و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئاستی ئالووده‌بوون ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌به‌ر بۆنی پیسی زێرئابی ئه‌و‌ پترۆشیمیه‌ ناچار بوونه‌ ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ڵكۆڵینی سێ بیری ئاو به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاوی ئه‌و پترۆشیمیه‌ بووه‌ته‌ هۆی وشك بوونی سه‌رجه‌م كانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش كارێگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌شاوه‌رزی و ژیانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ داناوه‌

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

پشتیوانی ژنانی باكووری كوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah