به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، جێژنی شه‌وی یه‌لدا و سه‌ركه‌وتنی ڕۆشنایی به‌سه‌ر تاریكی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران و كوردستان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، کاک “ئەحمەد حەسەنزادە” باوکی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده”، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، له گرته‌ویدیۆیه‌كدا هاتنی شه‌وی چله‌ی له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كردووه. ناوبراو هەروەها پەخشانێکی پێشکەش بە یادی هەموو گیانبەختکردووان بە تایبەت محەممەدی کوڕی کرد و یادی هه‌موویانی به‌رز نرخاند.