ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، سێ كافه و ڕستووران له شاری مه‌شهه‌د به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.
پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ توندووكردنهوهی ڕێوشوێنه‌كانی حیجابی ئیجباری، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان ژن و كچی گه‌نج له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كافه، ڕستووران و یه‌كه‌ی تیجاری و سنفی له چه‌ند شاری ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكن و به فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی پۆلۆمپ كراون.