کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپ كردنی دوو یه‌كی سنفی له‌ جه‌هرۆم

پۆلۆمپ كردنی دوو یه‌كی سنفی له‌ جه‌هرۆم 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو یه‌كه‌ی سنفی له‌ شارستانی جه‌هرۆمی سه‌ر به‌ پارێزگای فارس به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجاب پۆلۆمپ كراون.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی شارستانی جه‌هرۆم، هۆكاری پۆلۆمپ كردنی ئه‌و دوو یه‌كه‌ سنفییه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسا شه‌رعییه‌كان بووه‌ و بڕیاریان داوه‌ كه‌ هه‌موو كافی شاپ، كافه تریا و قاوه‌خانه‌كان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌كرێنه‌وه‌. پێشتریش له‌ شاری سنه‌ سێ یه‌كه‌ی سنفی و ٣٥ په‌یجی ئینستاگرامی به‌ هه‌مان بیانوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه‌ داخرابوون.