کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار 1

پاش مانگرتنە سەراسەرییەکانی بازاڕییانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکی و په‌هبادی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان، ئیدارەی ئه‌ماكنی ڕژیم، دووكانی بازاڕییانی مانگرتووی لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار و سنە پۆلۆمپ کرد.

بە پێی زانیارییه‌كان، ئیدارەی ئه‌ماكن، بازاڕییانی مانگرتووی لە شاری شنۆ بەتەبانی لەگەڵ نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیتۆمەتبار کردووە. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ڕژیم له‌ شاری پیرانشار بازاڕییانی مانگرتووی بانگهێشت کردووە و بەڵێننامەی لێیان وەرگرتووە کە چیدیکە بەشداری لە مانگرتنەکان نەکەن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ شاری سنه‌وه‌ باس له‌ پلۆمپكرانی ده‌یان دووكانی بازاڕییان به‌هۆی به‌شدارییان له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌كه‌ن.