کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار 1

پاش مانگرتنە سەراسەرییەکانی بازاڕییانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکی و په‌هبادی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان، ئیدارەی ئه‌ماكنی ڕژیم، دووكانی بازاڕییانی مانگرتووی لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار و سنە پۆلۆمپ کرد.

بە پێی زانیارییه‌كان، ئیدارەی ئه‌ماكن، بازاڕییانی مانگرتووی لە شاری شنۆ بە “تەبانی لەگەڵ نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کردووە. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ڕژیم له‌ شاری پیرانشار بازاڕییانی مانگرتووی بانگهێشت کردووە و بەڵێننامەی لێیان وەرگرتووە کە چیدیکە بەشداری لە مانگرتنەکان نەکەن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ شاری سنه‌وه‌ باس له‌ پلۆمپكرانی ده‌یان دووكانی بازاڕییان به‌هۆی به‌شدارییان له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌كه‌ن.