کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپی چه‌ندین دووكان له‌ شاره‌كانی كوردستان

پۆلۆمپی چه‌ندین دووكان له‌ شاره‌كانی كوردستان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، مانیان گرت و چه‌ندین دووكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه‌ پۆلۆمپ كرا.

ڕۆژی ڕابردوو ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان دا له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ مانگرتنی گشتنی بازاڕیان له‌ شاره‌كانی كوردستان بگرن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و خه‌ڵك بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا مانگرتنێكی شكۆداریان به‌ڕێوه‌ برد. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر وه‌كوو هه‌میشه له‌ وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دووكانی كۆمه‌ڵێك له‌ كاسبكارانی پۆلۆمپ كرد. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی باوكی هه‌میشه زیندوو، ژینا ئه‌مینی، له‌ په‌یامێكدا ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه‌ چی تر ناتوانن ڕۆڵه‌كانی نیشتمان به‌ به‌زه‌یانه‌ هاوشێوه‌ی ژینا بكوژن و كۆمه‌ڵگا كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و جه‌نایه‌تانه‌ نه‌بێت.