ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی “حیجاب و عیفاف”، ١٢١ یه‌كه‌ی سنفی له ئیسلامشاری تاران به بیانووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كران.
به‌وته‌ی جێنشینی فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئیسلامشار، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠١وه تابه ئه‌مڕۆ، ١٥ هه‌زار یه‌كه‌ی سنفی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ و چاودێری كراوه، ٨٩٨ یه‌كه‌ی سنفی دیكه به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگیراوه و ١٢١ كافه و دووكان پۆلۆمپ كراون. هه‌روه‌ها بۆ ٣٣ خاوه‌نكار به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی یاسای ئیسلامی، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی ساز كراوه. شایانی باسه كه وێڕای گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به شێوه‌یه‌كی به‌رین، به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و درێژه ئه‌ده‌ن به خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری.