ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری ئامۆل به‌بیانووی ڕچاونه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ دووكانی هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “ئازاده جه‌وان” پۆلۆمپ و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئازاده جه‌وان” پێشتریش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئینتزامی و قه‌زاییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر دووكانه‌كه‌ی و ناوبراویان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.