ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، باشگای وه‌رزشی ده‌ریایی مانگرو له به‌نده‌رعه‌باس به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجبای زۆره‌ملێ پۆلۆمپ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی به‌نده‌رعه‌باس وێڕای پۆلۆمپكردنی ئه‌و باشگا وه‌رزشیه، په‌یجه‌كانیان له ئینستاگرام به‌ستووه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به ده‌یان كافه، دووكان و باشگای وه‌رزشی و ته‌فرێچی له پارێزگای هۆرمۆزگان به بیانووی هه‌نجارشكێنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پۆلۆمپ كراون.