كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی خاش فه‌رمانی به پۆلۆمپكردنی پێنج یه‌كه‌ی سنفی ئه‌و شاره داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین گه‌شتی چاودێری و پشكنینی یه‌كه سنفیه‌كانی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان دامه‌زراندووه تاكوو هیچ ناوه‌ندێكی كه‌سب و كار په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی و پاكستانی به‌كار نهێنێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه پێنج یه‌كه‌ی سنفی به بیانووی دامه‌زراندنی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی پۆلۆمپ كراون و هه‌ڕه‌شه له یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنان و دووكاندارانی سه‌رانسه‌ری ئه‌و پارێزگایه كراوه كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت هێزی كاری بیانی وه‌ربگرن، ئه‌بێ كه‌سانێك دامه‌زرێنن كه مۆڵه‌تی كاریان هه‌یه.