به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ٤٥ یه‌كه‌ی سنفی به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئینتزامی و قه‌زاییه‌كانه‌وه پۆلۆمپ كراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌ماكن به پشتیوانی ده‌زگای قه‌زایی و له ژێر ناوی گه‌ڵاڵه‌ی “عیفاف و حیجاب” ده‌ستی داوه‌ته پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیان. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش دا به ده‌یان كافه، ڕستۆڕان و شوێنی گه‌شتیاری ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئینتزامییه‌كانه‌وه به بیانووی پابه‌ند نه‌بوون به یاسای حیجابی زۆره‌ملێ داخراون.