کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپكردنی كتێب فرۆشی زانستی ٢ له‌ شاری سه‌قز

8 1 11

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كتێب فرۆشی زانستی ٢ كه‌ له‌لایه‌ن ئیسماعیل ڕه‌یحانی، چالاكی سنفی موعه‌لیمانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنی سه‌قزه‌وه‌ پۆلۆمپ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كتێب فرۆشی زانستی ٢، به‌ بیانووی فرۆشتنی كتێب و بابه‌تی قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ پۆلۆمپ  و سه‌دان كتێبیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئیسماعیل ڕه‌یحانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستانه‌ و پێشتریش چه‌ند جار بانگهێشت و لێێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.