ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دووكانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهڵۆڕان به ناوی ئه‌كبه‌ر ده‌رویشی به بیانووی پاڵپشتی كردن له كیانووش چراغی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه داخراوه.
ئه‌كبه‌ر ده‌رویشی خاوه‌نی كافه ونیز له شارستانی دێهلۆڕانه و پاش مانگرتن له خواردنی كیانووش چراغی له زیندانی ئیلام، پشتیوانی له‌و به‌ندكراوه سیاسییه ده‌ربڕیوه. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی دێهڵۆڕان به بیانووی پاڵپشتی كردن له كیانووش شوێنی كه‌سب و كاری ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان داخستووه و ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.