دادستانی سه‌وادكوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه حه‌وت كافه و ڕستورانی ئه‌و شاره به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئینتزامییه‌كانه‌وه پۆلۆمپ كراون.
به‌وته‌ی “محه‌ممد خانله‌ری”، ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادستانی شاری سه‌وادكوه ده‌رچووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گرێته‌وه بۆ ڕه‌واجی بێ حجابی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسا ئیسلامیه‌كان و خواردنه‌وه له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی سێ حه‌وتووی ڕابردوودا ده‌یان هۆتێل، ڕستوران و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به بیانووی بێ حجابی له‌لایه‌ن ناونده قه‌زاییه‌كانه‌وه پۆلۆمپ كراون.