“مێهدی به‌شاره‌تی” سه‌رۆكی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی پارێزگای هۆرمۆزگان ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: دوو كافه‌تریای كولتووری له به‌نده‌رعه‌باس به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، گه‌ڵاڵه‌ی كۆنتڕۆڵ و چاودێری یه‌كه سنفیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر چه‌شنه هه‌نجارشكێنی و توڕدانی حیجاب ده‌بینه‌وه.