کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌دوای قه‌ده‌غه‌كردنی حزووری ژنان له‌ ئێسادیۆمی ته‌ورێز، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای ئه‌راك و مازه‌نده‌رانیش چوونه‌ژووره‌وه‌ی ژنانیان بۆ نێو ئێستادیۆم قه‌ده‌غه‌ كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زێری وه‌رزشی كۆماری ئیسلامی له‌ ژێر گوشاری ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بیانووی بێڕێزی كردنی لایه‌نگرێكی یانه‌ی سپاهانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی حزووری ژنان له‌ ئێستادیۆم هێناوه‌.  وه‌زیری وه‌رزشی ڕژیم له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی لایه‌نگران باش نییه‌ و كه‌رامه‌تی ژنان له‌ ئێستادیۆم دا شكاوه‌، له‌ حاڵێكدا ئه‌نجامی تاوان له‌لایه‌ن پیاوێكی لایه‌نگری سپاهان كراوه‌ته‌ بیانوو بۆ ڕێگری كردن له‌ حزووری ژنان له‌ وه‌رزشگاه. ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانیش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ژنان و به‌ر‌پرسانی ڕژیم و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بێهۆ نه‌بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بوونی ژنان له‌ ئێستادیۆم دا دژایه‌تیان كردووه‌ و ئێستا نه‌تیجه‌كه‌ی ده‌بینین.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-