بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن رایگەیاندووه، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پڕچەککردنی هێزەکانی سوورییهی دێمۆكرات و زۆر بەڕوونی ئەوەش لەگەڵ توركییه باس دەکەن.
کریس مایەر بەڕێوەبەری گروپی کاری پێنتاگۆن بۆ شەڕی دژ بە داعش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی چەکی پێویست و ئوتومبیلی سەربازی بۆ هێزەکانی سوورییهی ڕێمۆكرات، و لەوبارەیەشەوە زۆر شەفاف بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، “مانگانە ڕاپۆرتی گەیاندنی چەک و ئوتومبیلە سەربازییەکانیان بۆ هەسەدە دەدەن بە توركییه”، ئەوەش بە گوێرەی ڕێکەوتنێکی پێشتری له نێوان واشینگتۆن و ئانكاڕا ئهنجام دهدرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، كه توركییه بەردەوامە لە ئاست پڕچەککردنی هێزەکانی سوورییهی دێمۆكرات لەلایەن ئەمریکاوە، ناڕهزایهتیی دهردهبڕێ. هاوكات ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركییه هۆشداریداوە لەوەی ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا ناوچەی ئارام كه له ڕاستی دا ناوچهی ئارام بۆ توركییهیه، ئەنجامی نەبێت پلانی ئۆپراسیۆن جێبەجێ دەکەن.