وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە کەرکوک دوو چەکداری خۆكوژی بیانیی و کەسێکی دیکەیان ده‌ستگیركردووه، کە پیلانیان هەبووە له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له شاری سلێمانی كرده‌وه‌یەکی تیرۆرستیی ئه‌نجامبده‌ن.
“یه‌حیا ڕه‌سوڵ” وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژەیەی بەوە دا، له بۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگری تایبه‌تدا، ده‌زگای دژه‌تیرۆر به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ئوستانی سلێمانی، هه‌وڵه‌كانی چەند چەتەیەکی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه، كه ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یەکی خۆكوژیی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.