سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئۆتوبوسرانی تاران و ده‌وروبه‌ر، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی به‌رق و فلزكاری كرماشان، له ڕێگای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یندراوێكی جیاجیا، لێدان و سوكایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌ۆتی هێزه‌كانی دژه شورشی ڕژیم له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی هێپكۆیان مه‌حكووم كرد.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد ده‌ستبه‌سه‌ر و لێدانی و سوكایه‌تی هێزه‌كانی دژه شورش له‌گه‌ڵ كرێكارانی به تووندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازاد كردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون. هه‌روه‌ها سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په، ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاندووه، ئێمه له پاڵ هاو چینه‌كانمان واته كرێكارانی هێپكۆ ڕاوستاوین و له داخوازییه‌كانیان پشتیوانی ده‌كه‌ین. ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی به‌رق و فلزكاری كرماشانیش هه‌روه‌ها وێڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كی تووند بۆ سه‌ركۆت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكارانی هێپكۆ، خوازیاری ئازاد كردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون و له هه‌مووی به‌شه‌كانی كرێكاری، مۆعه‌لیمان، خوێندكاران داوای كردووه كه به خواستی ئازادی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون له به‌رامبه‌ر سه‌ركۆته‌كانی ڕژیم ڕاوێستن.