جولای 29, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار

ئهوهڵی مانگی مهی رۆژی جیهانی كرێكاره‌. ڕۆژی یەکی مانگی مهی ١٨٨٦ دەنگی ناڕەزایی چینی کرێکار دژی چەوسانەوە، شەقامەکانی شاری شیکاگۆی لەرزاند. هاواریبەسیەتی برسیەتی، بەسیەتی کۆیلەتی  بەرز بۆوە. ، ئەم جیهانە کردەی ئێمەیە، بەڵام بە ناڕەوا ئێمەی لێ بێبەشێن. ئێتر مل نادەین بە نەحەساوەیی و  بهبەش مەینەتی. ١٣٥ ساڵ لهدوای ئهو رووداوه، ئهمڕۆ ئهوه‌ تهنها هاواری مهزڵومیهتی چینی كرێكار نییه‌ كه‌ بهرز بووهتهوه‌. بهڵكوو بانگهوازی شۆڕش و ڕاپهڕینی ئهو چینهیه‌ كه‌ جهستهی چهوسێنهرهكانی خستووهته‌ لهزرین. راپهرینهكانی چینی كرێكار له‌ ١٨٤٨بهم لاوهئهگهرچی به‌ ئاكامی نیهایی خۆیان نهگهیشتوون و رزگاریی ئهو چینهیان بهدی نههێناوه، بهڵام له‌ ڕاستیدا، ئهو ڕاپهڕینانه‌ تا ئهوڕۆش سهرچاوهی زۆربهیی ئهو دهستكهوتانهن كهكرێكاران و بهشهریهتی پێشكهوتن خواز لێیان بههرهمهند بووه‌.

سهرمایهداران و دهوڵهتهكانیان ئهگهر خۆفی خهباتی ڕۆژانه‌ و ڕاپهڕینی ئهو چینهیان له‌ دڵدا نهبێ، بێگومان مل به‌ هیچ ئیسلاحات و رێفۆرمێك نادهن. كهوابوو ههرچی پێشكهوتنی سیاسی و كۆمهڵایهتی له‌ جیهانی ئهمڕۆدا دهیبینین، ههمووی له‌ سهر دهستی ئهو چینه‌ و به‌ هیمهتی خهباتی سهنگهر بهسهنگهری ئهو هاتووهته‌ سهر گۆڕهپانی ژیانی ئینسانی ئهمڕۆوه‌.

سهرمایهداران و روناكبیرانی چینی دهسهڵاتدار و ئهو كورت بینانهی كه‌ به‌ ئاواتی ئهوهی رۆژێك ئهوانیش دهستیان به‌ بهرههمی ڕهنجی شانی چینی كرێكار بگات له‌ نۆبهدان، ههموویان له‌ هاوپهیمانییهكی بهكردهوهدا بهردهوام پێمان دهڵێن كه‌ بتانههوێ و نهتانههوێ نیزامی سهرمایهداری چارهنووسی چاره‌ ههڵنهگرتانه‌. سهرنهكهوتنی ئهم یا ئهو شۆڕشی كرێكاریمان بیر دهخهنهوه‌ بۆ ئهوهی تۆوی بێ هیوایی و بێ ئاسۆیی له‌ ناوماندا بچێنن. ئازادیی رادهربڕین و ڕێكخراو بوونمان لێ زهوت دهكهن بۆ ئهوی بێ خهبهر و پڕژ و بڵاو ڕامانگرن، دهوڵهتهكانیان دهخهنه‌ گیانمان و زیندانهكانمان لێ پڕ دهكهن، ئهشكهنجهمان دهدهن، شهلاقمان لێ دهدهن، ههڕهشهمان لێ دهكهن و له‌ سێدارهمان دهدهن .

 بهڵام بۆ چی وادهكهن؟  ئهگهر بهڕاستی ئهوهنده‌ له‌ لێكدانهوهكهی خۆیان خاترجهمن و باوهڕیان بهوه‌ ههیه‌ كه‌ دهیڵێن، بۆچی وا نیگهرانن و دهست و پێی خۆیان ون كردووه؟ بۆچی مانگرتنێكی كرێكاریی خهویان دهشێوێنێ و ئۆقرهیان لێ ههڵدهگرێ و دهیانشڵهژێنێ؟ بۆچی ههوڵێكی ههرچهند بچووكی كرێكارانیش بۆ بهرپا كردنی جێژنی یهكی ئهیار به‌ مهترسی بۆ سهر «ئاسایشی نهتهوهیی» و دهسهڵاتی خۆیان دهزانن؟ بۆچی به‌ فڕوفێل و گرتن و ئهشكهنجه ‌و كوشتن، تێدهكۆشن ههوڵهكانی كرێكاران بۆ رێكخراو بوون له‌ بار بهرن؟

ئهمرۆ له‌ ئێرانی ژێر دهسهڵاتی رژیمی ئیسلامیدا بهڕێوهبردنی رێورهسمی رۆژی كرێكار قهدهغه‌  كراوه‌. دهكرێ بێ زهحمهت پێمان بڵێن هۆی ئهم خۆف و وهحشهتهیان له‌ كۆبوونهوهیهكی وهلهو بچووكی ژمارهیهك كرێكار چییه؟

بێگومان ئهو ترس و خۆفهی كه‌ نیشووهته‌ دڵیانهوهو ئهو كاردانهوهی كه‌ بهرانبهر به‌ ههر حهرهكهتێكی كرێكاران لێیان دهبینین، بێ هۆ نییه‌. ئهوان ‌ بۆنی بووژانهوه‌ و سهرههڵدانهوهی چینی كرێكار و بۆنی خهباتی وشیارانه‌ و رێكخراوی ئهو چینهیان، دوای چهندین شكست و پاشهكشه‌ كه‌ به‌ سهری هاتووه،‌ سهر لهنوێ بۆ هاتۆه‌. ئهوان لهگهڵ به‌ بنبهست گهیشتنی دوایین ههوڵهكانی نیزامی سهرمایهداری بۆ هاتنهدهر له‌ قهیرانێكی بهرین كه‌ سهرتاپای ئهو نیزامهی داگرتووه‌ و بوته‌ هۆی گرانی و برسێتی، بڵاو بونهوهی پهتای كوشهندهو  شهڕی خویناوی لێرهو لهوێ دهست پێكردنی دهورهیهكی نوێ له‌ بووژانهوهی ئاوات و ئامانجهكانی چینی كرێكاریان له‌ ئاستی جیهانیدا، ههست پێ كردووه‌.

ئهوان لهو كاتهوه‌ كه‌ به‌ له‌ خۆبایی بونێكی ساویلكانه‌ وتیان، مێژوو كۆتایی هاتووهخۆشبهختی و ئاسایشی جیهان له‌ ژێردهستی ئهوان دا مهیسهر دهبێ و سۆسیالیسم باوی نهماوه، تا به‌ ئهمڕۆ خهڵكیان برسیتر كردووه، ئاسیاشیان زیاتر له‌ جیهان ههڵگرتوه‌. بۆ دۆزینهوهی رێگهی دهرباز بوون، له‌ قهیرانێكی سیاسی و ئابووری و كۆمهڵایهتیهوه‌ بۆ قهیرانێكیتر، له‌ تاریكی دا پهل دهكوتن.

 ئهمڕۆ ئهو ڕاستیه‌ زیاتر له‌ ههمیشه‌ دهركهوتووه‌ كه‌ بهرانبهر بهم نیزامه‌ و بهرانبهر بهم مهینهتانهی كه‌ سهرمایهداری تووشی بهشهرییهتی سهردهمی ئێمهی كردووه، بهدیل و رێگا چارهیهكی دیكه‌ غهیری سۆسیالیزم بوونی نییه‌.   سوسیالیزم واته‌ بههرهمهند بوونی یهكسان و تێر و تهسهلی ههموان له‌ بهرههمی بیرو و بازوی  ئینسان، له‌ كهش و ههوایهكی ئازاد و سهربهست دا. رزگار بوونی كۆمهڵگا له‌ شهڕ و كوشتار و ستهمكاری و ههڵاواردن ههر بهو بهدیله‌‌ به‌ ئهنجام دهگات كه‌ له‌ ئاسۆی ژیانی ئینساندا دهركهوتووه‌  و هیوامان پێ دهبهخشێ و مژدهی ڕزگاریمان پێ دهدات.

بێگوومان بهربهرهكانی لهگهل جیهانگیریی سهرمایهداری، تهنیا به‌ یهكگرتوویی جیهانیی كرێكاری دهكرێ. كهوابوو پێویسته‌ پشت به‌ پشتی یهك، قۆڵی هیمهتی لێ ههڵماڵین و رێگا نهدهین لهوه‌ زیاتر نیزامێك كه‌ دهمێك ساڵه‌ نیشانهكانی گهندهڵ بوونی دهركهوتووهله‌ سهر حیسابی هێزی لهش و دهروونی كرێكاران درێژه‌ به‌ مانهوهی خۆی بدات.

بهجێ هێنانی ئهو ئهركه‌ مێژووییه‌ پێویستی به‌ وشیاری، رێكخراوبوون و یهكگرتوو بوون ههیه‌. یهكگرتوو بوون ههم له‌ چوار چێوهی یهك وڵاتدا و ههم له‌ ئاستی جیهانیدا. ئهمڕۆ جیهانگیری سهرمایه‌ ههموو كهلێن و قوژبنێكی هێناوهته‌ ژێر چهتری چهوسانهوه‌ و كردوویهته‌ مهیدانێكی گهورهی كۆكردنهوهی قازانج، ههر بهو پێیه‌ ئهو ههلومهرجه‌ زیاتر له‌ ههمیشه‌ بهرژهوهندییهكانی چینی كرێكاریشی لێك ههلپێكاوه‌. دروشمی «كرێكارانی جیهان یهكگرن» ئهمڕو له‌ ههموو كات زیاتر قورسایی خۆی دهرخستوه‌ و بووهته‌ زهرورهتێكی حهیاتی بۆ دهرباز بوون لهو نههامهتیانهی سهرمایهداری تووشی بهشهری كردووه‌. كرێكاران له‌ گۆشه‌ و كهناری جیهان به‌ دهنگ یهكهوه‌ دێن. له‌ مانگرتنهكانی یهكتر پشتیوانی دهكهن. بهرانبهر به‌ دهستدرێژی دهوڵهتان بۆ سهر گیان و ژیانی رێبهرانی كرێكاری نارهزایهتی دهردهبرن و هاودهنگی دهكهن و لهرۆژی جیهانی كرێكار دا بۆ جارێكی تر نیشانی دهدهن كهچینیێكی جهانین و ئاوات و ئامانجهكانیان هاوبهشن.

رۆژی جیهانی كرێكارانی ئهمسال لهكاتێك دایهكهسهرباری بێكاری و گرانی و ههژاری، كۆمهلانی خهڵكی كوردستان لهگهڵ  هاتنی پهتایهكی كوشهندهش دهست و پهنجهنهرم دهكهن، ئهو پهتایهی كهلهژێر دهستی  ڕژیمێكی بێ كیفایهت و درۆزن، ڕژیمێكی ههلپهرهست و كۆنهپهرست، ڕژیمێكی جهنایهتكار و چهوسێنهر، پهرهی سهندووه‌. بهرهوڕوو بوونهوهلهگهڵ وهها باروودۆخێكی دژوار،  زیاتر لهههمیشهئیرادهی پتهو و ورهی بهرز و ڕیزی یهكگرتووی لێمان دهوێت. كرێكارانی پێشرهو و ههلسووڕاوانی كرێكاری لهكاتی ڕووداو و كارهساتی سرووشتیدا، ههوێنی خهمڵینی گهلێك دیمهنی شكۆدار لهیهكگرتوویی و هاوپشتی و بههانای یهكترهوهچوون بوون، ئهوان لهم ڕێگهیهوهڕهنج و ئازارهكانی ئهم جۆرهكارهساتانهیان لهسهر كۆمهڵانی خهلك سووك كردووهو یهكگرتوو و بهئهزموونی دهوڵهمهندتر  تێپهڕیان كردووه‌. با رۆژی جیهانیی كرێكار زیاتر ئیلهام بهخشی ئیمهو ههموو ئهو تێكۆشهرانهبێ كهرێگهی خهبات بهرهو سهركهوتنمان گرتووهتهبهر. پێرۆز بێت یهكی مهی رۆژی جیهانی كرێكاران.

كومیتهی ناوهندیی كۆمهڵه

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران

یهكی مانگی مهی ٢٠٢١، رێكهوتی ١١ی گولانی ١٤٠٠ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

وه‌دی هاتنی خواسته‌كان له‌ ڕه‌وتی به‌ره‌و ڕووخاندندا

rezan

كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ چه‌ند به‌ره‌دا‌

rezan

جه‌نایه‌تی كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسیی ساڵی ١٣٦٧ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت

rezan

خووزستان ته‌نیا نییه‌

rezan

پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی خووزستان په‌ره‌ ده‌ستێنێت

rezan

ڕاگه‌یاندنی كۆتایی پلۆنۆمی نۆهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

rezan