به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیای مەریوان، لە ئاست کاولکاریی دارستانەکانی مەریوان ڕوو لە خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای هەوڵی خێرای کۆمەڵگا دەکات.
لهم بهیانییهدا هاتووه: “ژینگە و دارستانەکانی مەریوان دیسان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی تری کاولکاریی بەرین و بەتاڵانبردن و داگیرکاری. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شوێنە جیاجیاکانی ناوچەی مەریوان دەگاتە دەستی ئەنجومەنی سەوزی چیا، دارستانەکانی مەریوان بە چڕی بنبڕ دەکرێن و بە مەبەستی داگیرکاری و سوودی تاکەکەسی دەفەوتێندرێن. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کاولکارییە دەرهێنانی زەوی بە مەبەستی وەرزێڕی و چاندنی باخە ترێیە کە جێی باسە ئەم دیاردەیە یەکێکە لە تەرحە هادییەکانی حکوومەت و ئۆرگانە پێوەندیدارەکان. ئهم ئهنجومهنه له كۆتایی دا ڕایگهیاندووه: هەموو فێڵەکانی کاولکاری و شێوازە جۆراوجۆرەکانی بڕینەوەی دارستان دەرکەوتوون و ئەنجومەنی سەوزی چیا هەوڵی وەبەرچاوخستنی کۆمەڵگای داوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن بەم شاڵاوی خیانەتە نەگیراوەتە بەر و بێدەنگیی سامناکی بەرپرسانیش باڵی بەسەر کاولکارییەکاندا کشاندووە. ههر بۆیه ئەنجومەنی سەوزی چیا لە فەزای پان و پۆڕی کاولکارییەکانی دارستان لە هەموو ناوچەکانی مەریوان بەپەرۆشە و داوای هەوڵی بەخێرا لە کۆمەڵگا دەکات.