به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا و داخرانی مه‌دره‌سه‌كان له هه‌موو شاره‌كانی ئێران، خوێندن له مه‌دره‌سه‌كان وه‌ك هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه درێژه‌ی پێئه‌درێت، به‌ڵام له ناوچه‌ی سه‌ڵماس به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خه‌ڵك تووشی گرفتێكی زۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ڕژیمیش هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ناگرنه‌به‌ر.
ڕۆژی سێشه‌ممه ویدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوندی “خان ته‌ختی” ناوچه‌ی سه‌ڵماس نیشان ئه‌دات كه به‌هۆی نه‌بوونی ئینته‌رنێت و په‌ك نه‌كه‌وتنی خوێندنی منداڵه‌كه‌یان ناچارن هه‌موو ڕۆژ و شه‌وێك به ئۆتۆمۆبیل منداڵه‌كه‌یان بهێننه نزیك شاری سه‌ڵماس و له سه‌رجاده و ڕێگاكاندا بوه‌ستن هه‌تا خوێندنی منداڵه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت.