پارله‌مانی لیتوانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، یاسایه‌كی تازه‌ی بۆ سنووردار كردنی هاتنی په‌نابه‌ران له وڵاتی بلاڕووسه‌وه، په‌سه‌ند كرد.
نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی لیتوانی گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان له مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته خسته ده‌نگدانه‌وه كه ئیجازه‌ی دیپۆرتی ئاسانی په‌نابه‌ران به ده‌زگای قه‌زایی به بێ هیچ ڕێگرییه‌كی یاسایی ئه‌دات. به پێی ئه‌م یاسایه هاتنی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی بلاڕووسه‌وه به ته‌واوی سنووردار ده‌كرێت، ئه‌و بڕیاره بووته هۆی ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نگران و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: په‌سه‌ند كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه مافی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بێ سنوور ده‌داته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی. جێی ئاماژه‌یه لیتوانی له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه بۆ ڕێگری كردن له هاتنی په‌نابه‌ران، ده‌ستی كردووه به دیواركێشی ٥٥٠ كیلۆمتری له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بلاڕووس.