کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی پارێزراو بوونی به‌ڕێوبه‌ری كارخانه‌كان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی به‌فرانبار نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم گه‌ڵاڵه‌ی پارێزراوبوونی به‌ڕێوبه‌ری كارخانه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ مه‌جلیسی ڕژیم په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ خاڵێكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌رگری له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه‌ و كارگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی بگاته‌ قۆناغی كۆتایی په‌سه‌ند كردن، هه‌موو دام و ده‌زگا دادوه‌ریه‌كانی ڕژیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ و كارخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن و په‌سه‌ند كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دامه‌زراندنی هه‌ر جۆره‌ شۆرا و ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌قه‌یه‌ و به‌توندترین شێوه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی قۆناغی كۆتایی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌، هه‌ر جۆره‌ گه‌نده‌ڵی و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و پێشه‌لكردنی مافی كرێكاران له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه‌كان لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی خوێندكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ڕۆژی دانشجوو

-

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ڕێپێوانی بێده‌نگی خه‌ڵكی شاری قوروه‌

-

داخرانی حیسابی بانكی كاسبكارانی مانگرتوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پترۆشیمی چواری ئیلام

-

درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-