كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به وه‌رگرتنی ٧٨ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣١ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٩ ده‌نگی بێلایه‌ن، بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی دژی پێشێل كردنی سیستماتیكی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢ب٦ی مانگی نوامبری ئه‌مساڵ پێشنووسی ئه‌و بڕیاڕنامهیهی په‌سه‌ند كردبوو. له‌و بڕیارنامه‌یه هاتووه: ڕژیمی كۆمار ئیسلامی به پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، كۆشتنی زیندانیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه، زیندانی كردنی هه‌واڵنێران، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان و ئێعدامی هاووڵاتییان له سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی وڵاتانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له جیهاندایه