کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تیه‌كانی جووتیارانی ئێران

گسترش اعتراضات کشاورزان کشور 1

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ به‌فرانبار ،جووتیارانی ده‌وروبه‌ری ماهشه‌هر له‌ ئێعتراز به‌ كه‌م بوونی ئاو و نه‌بوونی به‌رێوبه‌رایه‌تیێكی كارامه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

جووتیارانی نارازی به‌ هه‌ڵگرتنی درۆشمی “ده‌نگی جووتیارانی برسی” خوازیاری سه‌رنجدان به‌ داخوازیه‌كانیان بوون.جووتیارانی نارازی له ره‌زبه‌ری ئه‌مساله‌وه‌ له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ كه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی دابین كردنی حه‌قئاوه‌ بۆ وه‌رزی چاندنی پاییزه‌ له‌ شاره‌كانی ئۆرومیه‌، ئیسفه‌هانه‌و خوزستان ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌وان پێیان وایه‌ كه‌ به‌رێوبه‌رانی ده‌وله‌تی له‌ باره‌ی حه‌قئاوه‌یانه‌وه‌ درۆیان له‌ گه‌ڵ ئه‌كه‌ن و سه‌همی حه‌قئاوی ئه‌وانیان داوه‌ته‌ به‌شی سه‌نعه‌ت.