به دوای یه‌ك مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی ته‌حقیقاتی توركییه له ئاوه‌كانی مه‌دیترانه‌ی شه‌رقی، ئانكارا جارێكی تر ئه‌م كه‌شتییه‌ی ڕه‌وانه‌ی ناوچه ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ یونان كردووه.
هه‌واڵنێریی ئاناتولی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م كه‌شتییه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ در‌ێژی چالاكییه‌كانی له ئاوه‌كانی مه‌دیترانه‌ی شه‌رقی، به‌نده‌ری ئانتالیای جێ هێشتووه. شایانی باسه، ئه‌م كه‌شتییه له ١٢ تا ٢٢ی ئۆكتۆبره‌وه بۆ كاری ته‌حقیقاتی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یونان له ئاست ڕه‌وانه‌كردنی سه‌رله‌نوێی ئه‌م كه‌شتییه‌ی هۆشداریدا و ڕایگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شتییه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ر دوو وڵات. یه‌كێتیی ئۆرووپاش پێشتر له دانیشتنێكی خۆی له مانگی ڕابردوو، ئانكارای ته‌هدید كردبوو كه ئه‌گه‌ر توركییه ده‌ست له چالاكییه‌كانی له ئاوه‌كانی قێبرێس و یونان هه‌ڵنه‌گرێ، ئه‌وه دیسان گه‌مارۆكان نوێ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه توركییه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به هه‌وڵێكی ناكارامه ناو بردووه.