به پێی داتاكانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینزی” ئه‌مریكا تا به‌ره به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، ٣ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٩ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا ٢١٨ هه‌ار و ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٥٩ هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه به ئه‌نجام دانی تێستی به‌ربڵاوی كۆرۆنا له‌م وڵاته، له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی مه‌ی ئیداره‌كان و شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌كرێنه‌وه و بارودۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش ڕایگه‌یاندووه كه ئیداره‌كان ده‌كاته‌وه و ڕێنوێنییه‌كانی قه‌ره‌نتینه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له وڵاتی بێرزیل له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ژماره‌ی قوربانی تۆمار كراوه. له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا زیاتر له ٧٣ هه‌زار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.