کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی وازهێنان له‌ خوێندن له‌ ئێران

به‌ پێی ئاماره‌كان، بەهۆی هەژاری و دۆخی نالەباری ئابووری، ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە ئێراندا پەرەی سەندووە.

“عەلیڕەزا کەمرئی”، جێگری فێرکاریی دواناوەندیی وەزارەتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم، باسی لەوە کردوە کە لە قۆناغی دواناوەندیی یەکەمدا، ٣ و ٩ ده‌هوم لەسەد لە کچان و ٤ و ٥٥ سه‌دۆم لەسەد لە کوڕان، وازیان لە خوێندن هێناوە . بەپێی ئەم ئامارە، ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە کوڕاندا لە سەرترە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەهۆی گرانبوونی کەلوپەل و پێداویستییەکانی خوێندن و خراپبوونی دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵک، بەشێکی بەرچاوی بنەماڵەکان ناچار بوون پێش بە خوێندنی منداڵەکانیان بگرن. لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، گرانی و بێکاری ژیانی بنەماڵەکان لە ئێران بردووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و هەر ئەم بارودۆخەش کاریگەریی مه‌نفی لەسەر دەروون و جەستەی خوێندکاران داناوە، بە جۆرێک کە بەشێکی بەرچاو لە خوێندكاران ناچارن کە واز لە خوێندن بێنن و بە شوێن کاردا بگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah