کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان

سه شنبه – ۴ تیر – ۱۳۹۸ , 25 – 06 – 2019

له‌ئێستادا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ریژه‌ی‌ بێكاری‌ و هه‌ژاری‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدایه‌ به‌ به‌راورد به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ سروشتییه‌ی‌ له‌ هه‌رێم هه‌یه‌، پسپۆڕان و چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نه‌بونی‌ ئامارێكی‌ راست و دروستی‌ ئاستی‌ بێكاری‌ و هه‌ژاری‌ له‌ هه‌رێم، به‌ڵام بێكاری‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.
مه‌سعود عه‌لی‌ ماسته‌ر له‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و داتا و ئاماره‌ نافه‌رمییانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان، ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له ‌نێو ژنان و پیاواندا جیاوازیی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هێشتا هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ حاڵه‌تێكی‌ داخراوی‌ ئابوریدایه‌ بۆ ژنان. ناوبراو جه‌ختیش كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ هیچ وڵاتێكدا سفر نیه‌، به‌ڵام بێكاری‌ له‌ هه‌رێم، به‌راورد به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ سروشتییه‌ی‌ كه‌ بوونی‌ هه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی چین

-

گیانله‌ده‌ستدانی ٤١ كرێكار له‌ كۆوه‌یت

-

په‌روه‌نده‌سازی ده‌زگای قه‌زایی بۆ ٢٠٠ شارومه‌ند له‌ ئیسفه‌هان

-

كوشتن و برینداركردنی چه‌ند شارومه‌ند به بیانووی پاراستنی نامووس له‌ ئێرانشار

-

گوشاری به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان و ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندكراوان

-

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سه‌ربه‌نده‌ر

-