کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی نرخی بێكاری له‌ ئۆستانی كرماشان

په‌ره‌سه‌ندنی نرخی بێكاری له‌ ئۆستانی

په‌ره‌سه‌ندنی نرخی بێكاری له‌ ئۆستانی

نرخی بێکاری لە کرماشان بەنیسبەت مامناوه‌ندی هەموو ئێران، ٧ و  نیو لەسەد زیاترە و بەگشتی له‌ سه‌رجه‌م ئۆستان و شارەکانی ئێران سەرترین ئاماری بێکاریی تێدا هەیە.

بە سەرنجدان بە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری خودی ڕژیم، تا کۆتایی ئەمساڵ، نرخی بێکاری لە نێوان کەسانی ١٥ ساڵ بۆ سەرەوە لە وڵاتدا ٥ و ١٠ لەسەد بووە. بە چاوخشاندنێک بە ئاماری بێکاریی شارە سنوورییەکانی ئۆستانه‌كانی غه‌ربی ئێران، دەردەکەوێت کە نرخی بێکاری لەو ئۆستانانه‌دا، زیاتر لە ئاستی مامناوه‌ندی وڵاتە. شایانی باسه‌، نرخی بێکاری لە ئۆستانی کرماشان، له‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ٣ و ١٦ ده‌هۆمی لەسەد بووە، کە ٧.٥ لەسەد بەنیسبەت مامناوه‌ندی هەموو وڵات زیاترە کە سەرترین ئاماری لە نێوان ئۆستانه‌کانی ئێران تۆمار کردووە.