ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و وزه‌خانه‌كانی به‌رق، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وم هه‌روا درێژه بوو و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه باڵی به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی كرێكاری كێشاوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی به‌رقی سه‌به‌لان و شیركه‌تی “نصب نیرو”ش په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی هاوكاره‌كانیان له باقی وزه‌خانه‌كانی دیكه و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شوێنی كاره‌كه‌یان جێ هێشتووه. شایانی باسه، كرێكارانی پڕۆژه‌ی سیكلی ته‌ركیبی “هه‌ریس”ی ته‌ورێز و وزه‌خانه‌ی به‌رقی “ڕوودشۆ”ی تارانیش به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی ئابادان، ئه‌هواز، ماه‌شه‌هر، قێشم، كه‌نگان، لامه‌رد، ده‌شتی ئازادگان، فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبی، كرێكاراین وه‌زخانه‌ی به‌رقی پارسی جنووبی و پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان، له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.