ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاری ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆك كۆماری بڕازیل بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵانی كار له‌م وڵاته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆك كۆماری ڕاست ڕه‌وی بڕازیل له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه كار له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا جێگه‌ی شانازییه و ئه‌نجام دانی كار له ته‌مه‌نی منداڵی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه منداڵان كاتێك كه گه‌وره ده‌بن نه‌كه‌ونه داوی بانده‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێره‌وه. هاوكات ئاژانسی نیشتمانی ئاماری بڕازیل بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌م وڵاته، ئاماری پێوه‌ندیدار به ژماره‌ی منداڵانی كاری له‌م وڵاته بڵاو كرده‌وه. به پێی ئه‌م ئاماره، نزیكه‌ی ١ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار منداڵ له بارودۆخێكی مه‌ترسیداردا ده‌ژین. ئه‌م ئاماره نیوه‌ی منداڵانی كار له وڵاتی بڕازیل نیشان ده‌دات. به پێی ئه‌م ئاماره، حه‌قده‌ست و ده‌رامه‌دی منداڵانی كار له بڕازیل زۆر كه‌مه و ناعادڵانه‌یه.