به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له عێراق، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی به‌فرانبار، فه‌رمانداری “ناسرییه” ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و “لۆی یاسری”یش فه‌رمانداری شاری نه‌جه‌ف له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا هه‌واڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا، ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌كانی ناوه‌ندی عێراق له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و گه‌نده‌ڵی و ناكارمه‌یی ده‌وڵه‌ت، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان وته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاری ناسرییه، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.