به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی پزیشكی ڕایگه‌یاندووه كه خۆپیشاندانه‌كان له ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌روا له‌شاره‌كانی عێراق درێژه‌ی بووه و به‌هۆیه‌وه دوو خۆپیشانده‌ر له شاری كه‌ربه‌لا گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق و سه‌رتاسه‌ری باشووری ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسیی له‌م وڵاته بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ناڕازییان له‌ئاست ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی نزیك له كۆماری ئیسلامیی ناڕازیین، به جۆرێك كه له باشووری ئه‌م وڵاته خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای پارته‌كان و ژماره‌یه‌كیان ئاگر تێبه‌رداوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له شاری كه‌ربه‌لا، خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته هێرشیان كرده سه‌ر كۆنسوولخانه‌ی ئێران و دیواری ئه‌م بینایه‌یان ئاگر تێبه‌ردا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ئه‌نجامی هێرشه لانیكه‌م پێنج كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو گیانیان له‌ده‌ستدا و هاوكات چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.