ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تێكهه‌ڵچوون له نێوان خوێندكاران و هێزه‌كانی پۆلیس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه.
هێزه‌كانی پۆلیس به گولله‌ی په‌لاستیكی، گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان كه حه‌ساری زانكۆیان خستبووه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نائارامییه‌كان له هۆنگ كۆنگ زیاتر له هه‌ر شوێنێكی دیكه ئه‌م وڵاته له زانكۆكان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه زانكۆ و خوێندنگا باڵاكانی ئه‌م وڵاته ته‌عتیل كراون. هاوكات ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی هۆنگ كۆنگ به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته، سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كان و باخچه‌ی ساوایانی تا دوایین كات ته‌عتیل كردووه. شایانی باسه، ناڕازییان له مانگی ئۆكتۆبره‌وه ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان و خوازیاری په‌یره‌و كردنی دێمۆكراسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی پێكه‌ن له كاروباری “هۆنگ كۆنگ”ن.