ڕاپۆرته‌كان له یه‌مه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه، ئه‌زیه‌ت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن یاخود بێسه‌روشوێن ده‌كرێن.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئه‌م ئه‌زیه‌ت و ئازارانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی مه‌حكووم كردووه. ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن، ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆسه‌رانه‌ی هاووڵاتییانی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها ڕاگوێزرانی به‌ندكراوان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجام دراوه، ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی زیاتر له هه‌ر توێژێكی دیكه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌زیه‌ت و ئازار ده‌درێن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه نیزامیی و ئه‌منییه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی، له ئامرازگه‌لێكی وه‌ك شۆكی ئێلكتریكی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.