په‌ره‌ستانی زانكۆی علوم پزیشكی ورمێ، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١١ مانگ مه‌زیا و ٥ مانگ ئیزافه كارییان كرد.
به وته‌ی ئه‌م په‌ره‌ستارانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، هێزه‌كانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و په‌یمانكاری ئه‌م نه‌خۆشخانه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. به وته‌ی ئه‌وان، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و پێڕاگه‌یشتنه‌كانی به‌رده‌وام و به‌ڵێنه‌كانی زانكۆ له نزیك بوونه‌وه بۆ ڕۆژی په‌ره‌ستار، هیچ گوڕانكارییه‌ك له به‌شی ماڵی ئه‌م زانكۆیه و هه‌وڵ بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه.