به پێی ڕاپۆرتهكان، کرێکاران شارهداریی شاری مهریوان ماوەی ٧ مانگە حەقدەست و مهزایاكانیان پهرداخت نهكراوه.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، تاکوو ئێستا لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمهوه بەڵێن یاخود وڵامێکی ئهرێنی بەو کرێکارانە نەدراوەتهوه. ئەمە لە کاتێکدا بە هۆی بارگرانی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بە گشتی، ئەو کرێکارانە لە دۆخێکی ئابوری خراپدا دەژین. پێویسته بوترێت كه کۆماری ئیسلامی یەکێک لە وڵاتە دژە کرێکارییەکانی جیهانە کە بە یاسا، کرێکاران دەچەوسێنێتەوە و جیا لەوەش هەموو سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە پێناو پرۆژە گوماناوی، شەڕەنگێزی و ئاژاوەگێڕییەکانی بە تاڵان و تاراج دەبات و جگە لە بێ مافی و دۆخی خراپی ژیان و گوزەران هیچ دیارییەکی دیکەی بۆ خەڵكی ئێران پێ نەبووە.