كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “زۆهره” له ئۆستانی خوزستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٧ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كرد. هاوكات كرێكارانی شاره‌داریی “هێندیجان”یش له‌م ئۆستانه ڕایانگه‌یاندووه كه بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ئه‌وانی له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.