به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی چوار ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی له‌وانه، كوشتارگای سه‌نعه‌تی بۆجنوورد، هێڵی ئاسنی ڕێگه‌ی ئاسنی ناحییه‌ی پاك، شیركه‌تی ڕۆنی نه‌باتی و فه‌زای سه‌وزی شاری ئابییه‌ك، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٣٣ كه‌س له كرێكارانی كوشتارگای سه‌نعه‌تی بۆجنوورد، زیاتر له ٢ مانگه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ئابییه‌ك كه هه‌ركام سابقه‌ی ١٠ ساڵ كاریان هه‌یه، باس له نه‌دانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی هێڵی ئاسنی ناحییه‌ی “ئه‌راك”یش، چه‌ندین مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شیركه‌تی “ڕۆنی نه‌باتی جه‌هان” باسیان له دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كردووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و ڕاگیرانی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، هێشتا حهقدهستهكایانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هیچ به‌رپرسێكیش وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه.